ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌ی پشكدارانی پڕۆژه‌ی په‌دیده‌ی شاندیز له شاری مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌چوو و هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٥٠٠ كه‌س له پشكدارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه شارومه‌ندانی به‌لووچن و له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا داوای په‌رداختی داخوازییه‌كانیان كردووه. به وته‌ی ناڕازیان، ٢٠ له سه‌دی پشكی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن بانكی سادراته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ١٨٠ پشكدار له بلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌هامداران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و دوو كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.