کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌ تاران

هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌

به‌یانی هه‌ینی ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌كانی پۆلیسی تاران هێرشیان كرده‌ سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌ ساختمانێك و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌ هێرشی پۆلیسی تاران دا به‌لانیكه‌م ٣٧٠ كارگه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها كرێكارێك به‌هۆی لێدانی و ئازاری مه‌ئموورانی ڕژیم بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی فه‌راجا له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانیان دا ٧٠ هه‌زار په‌نابه‌ری نایاسایی ئه‌فغانستانی شناسایی و ٥٢ هه‌زار كه‌سیان سنوورداش كراون.