ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانی بووشێهر دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌نده‌ر و ده‌ریانه‌وه‌ردی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت كه مه‌عیشه‌تی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه نیشان دا. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: بڕانی مافی “ته لێنجی” له ماوه‌ی پێنج ساڵ دا به واتای له‌ناوچوونی پیشه‌ی مه‌له‌وانان و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كانه و داوا ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌ت باجی پێنج له سه‌دی خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان وه‌لا بنێت و له جیاتی لابردنی یارانه‌ی سووته‌مه‌نی، پشكی سووته‌مه‌نیان به نرخێكی گونجاو بۆ دیاری بكات.