کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیس بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێز له‌ فه‌ڕانسه‌

هێرشی پۆلیس بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی

هێرشی پۆلیس بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی

چالاكانی ژینگه‌پارێز له‌ سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕانسه‌ كه‌ له ‌ڕۆژی “بلاك فڕایده‌ی” ناسراو به‌ هه‌ینی ڕه‌ش له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ به‌كارهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌ له‌دژی شیركه‌تی “ئامازون” هاتبوونه‌ سه‌ر شه‌قام، له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ریان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ده‌یان ناڕازیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بینای شیركه‌تی ئامازۆن له‌ باكووری شاری پاریس ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها ناوه‌ندێكی كڕینیان له‌ شاری پاریس و ناوه‌ندێكی ته‌دارۆكاتیان له‌ نزیك شاری لیۆن گه‌مارۆ داوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ گرته‌ ویدیۆیی بڵاوكراوه‌كان له‌ شاری لیۆن نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ هێزه‌كانی دژه‌ شۆڕش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵاوه‌ به‌ ناڕازییان بكه‌ن. شایانی باسه‌، هاوكات ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، خۆپشاندانی هاوشێوه‌ له‌ باقی وڵاتانی ئۆرووپایی له‌وانه‌ له‌ ئاڵمان به‌ڕێوه‌چووه‌.