ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی یۆنان هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی كورد له “لاوریو” و كه‌مپه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مپی په‌نابه‌رانی “لاوریو” یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناكۆكی نێوان دوو وڵاتی توركیا و یۆنانه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێن شوێنی په‌روه‌رده‌ی هێزه‌كانی “پ.ك.ك”یه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یۆنان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی گوشاره‌كانی توركیا ئه‌و كه‌مپه داخرا و ٥٣ كه‌س كه ٢٦ كه‌سیان پیاو، ٨ كه‌سیان ژن و ١٩ كه‌سیان منداڵ بوون بۆ ناوچه‌كانی دیكه گوازرانه‌وه.
