
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، پۆلیسی دژه شۆڕش له شاری “سانتیاگۆ” پێته‌ختی شیلی هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی دژه شۆڕش له ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له گازی فرمێسكرێژ و باتۆم و هه‌روه‌ها ماشینی ئاوپاش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ناڕازییان له‌كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، به هاویشتنی به‌رد و دانانی به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕووی ئه‌م هێزانه بوونه‌ته‌وه. شایانی باسه، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كانی شیلی به پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌م وڵاته تاوانبار كردبوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له وڵاتی شیلی، لانیكه‌م ٢٦ ناڕازیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون. به پێی ڕاپۆرتی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له ٤ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برینداركراون.
