ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، پۆلیسی تورڵكیا هێرشێكی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر ماڵی خه‌ڵك له شاری دیار به‌كر ده‌ست پێكرد و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به وته‌ی ڕۆژنامه‌كانی توركییه له‌و هێرشانه ٩٥ كه‌س به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له حیزبی كرێكارانی كوردستان(پ. ك. ك)” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٨٨ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ركراوه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ لانیكه‌م ١٢هه‌زار كه‌س به تۆمه‌ته‌كانی هاوشێوه، له زیندانه‌كانی توركییه به‌ند كراون.