کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ناڕازیانی مێرسین له‌ باكووری كوردستان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر ناڕازیانی مێرسین له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكدنیزیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، هووشیار ساری یێلدیز و نووریه‌ ئه‌رسه‌لان هاوسه‌رۆكه‌كانی شاروانی ئاكدنیز به‌ فه‌رمانی دادستانی توركیا و به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ جێگه‌یان قه‌یووم دانراوه‌. هاوكات هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكدنیز، چوار كارمه‌ندی ئه‌و شاره‌دارییه‌ به‌ ناوه‌كانی ئۆزگور چاغڵار، نه‌سلیحان ئۆریچ، یه‌عقووب دانش و حیكمه‌ت باكرهان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕفێندراون. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵكی شاری ئاكدنیز له‌به‌رده‌م شاره‌داری خۆپێشاندانیان كردووه‌، به‌ڵام هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه‌.