کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر مه‌راسمی پرسه‌ی گوڵستان تارا له‌ باكووری كوردستان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر مه‌راسمی پرسه‌ی گوڵستان تارا له‌ باكووری

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی گوڵستان تارا، ڕۆژنامه‌وانی گیانبه‌ختكردوو له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌ گوندێكی شڕناخی باكووری كوردستان به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر په‌هبادێكی توركیا دوو ئۆتۆمبێلی له‌ شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیوه‌ دوو هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌نووس به‌ ناوه‌كانی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین گیانیان له‌ده‌ست دا. ڕۆژی ڕابروو مه‌راسمی په‌رسه‌ی گوڵستان له‌ باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام پۆلیسی تورك به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ و چه‌ند كه‌س، له‌وانه نوێنه‌ری ده‌م پارتی له‌ مه‌جلیسی توركیای ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.