کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لباب”ی ڕۆژئاوا

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یئه‌لبابله‌ ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌ند هه‌واڵنێر كه‌ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بوون به‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانیئه‌لباب،ئه‌لڕایوعه‌فرینكه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاریحه‌له‌بكار ده‌كه‌ن به‌ده‌ست هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ناڕازین و به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی توندووتیژی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا خۆپێشاندانیانكرد به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و چه‌ند هه‌واڵنێر كه‌ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بوون له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.