کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانی سیاسی له‌ ئیستانبوول

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانی سیاسی

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانكی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكان و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ توركیا له‌ئاست باروودۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: ڕۆڵه‌كانیان له‌ زیندان نه‌خۆش كه‌وتوون و به‌رپرسانی زیندان له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردوون. ناڕازییان له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ئیستانبوول كۆبوونه‌وه‌ به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و هه‌شت كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.