به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی بێلارووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ماشینی ئاوپاش و نارنجۆكی سه‌وتی به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به نه‌یارانی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته، هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
ناڕازییان كه له‌ئاست سه‌ركه‌وتنی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له مانگی ئووت ناڕازیین، له ماوه‌ی ٩ حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ١٤٠ كه‌س له خۆپیشاندانی ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی لۆكاشێنكۆن كه له ماوه‌ی ٢٦ ساڵی ڕابردوو، زه‌مامی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له بێلارووس به‌ده‌سته‌وه بووه. به‌وته‌ی ناڕازییان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئووت له به‌رژه‌وه‌ندی ناوبراو ته‌زویر ئه‌نجام دراوه.