ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، لایه‌نگرانی فه‌لاستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له چه‌ند شاری به‌ریتانیا خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ده‌یان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی له‌نده‌ن، ئێدینبوورگ، مه‌نچستێر، بریستۆڵ و كۆرنۆئاڵ دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی گرووپی “هه‌وڵدان بۆ فه‌له‌ستین” خۆپێشاندانیان كردووه به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.