شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پۆلیسی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر شارومه‌ندانی عه‌ره‌ب له شاری حه‌یفا و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
شارومه‌ندانی عه‌ره‌بی دانیشتووی شاری حه‌یفا له ئیسڕائیل، شه‌وی ڕابردوو دژ به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان كه‌س خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و ٢٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرد. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس هه‌روه‌ها هه‌موو به‌ندكراوانی فه‌له‌ستینی بوون.