ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، پۆلیسی ئاڵمان هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری به‌ڕلین و چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان دژبه‌ری شه‌ڕ و لایه‌نگری فه‌له‌ستین له شاری به‌ڕلین دژ به بڕیاری ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بۆ داگیركردنی ته‌واوی كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژی دانیشتووانی ئه‌و باریكه‌یه خۆپێشاندانیان كردووه به‌ڵام پۆلیسی ئاڵمان هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بوون.