ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، پۆلیسی ئالبانی له‌ناكاو هێرشی کردە سەر بارەگای موجاهیدنی خەلق و لەو تێکهەڵچوونەدا یەکێک لە ئەندامەکانی ئه‌و گرووپه کوژرا.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه پۆلیسی ئالبانی بە هێرشکردنە سەر بارەگای موجاهیدنی خەلق لە شاری دورس کراو کە بە ئەشرەفی ٣ ناسراوە، زیاتر لە ٧٠ ئەندامی ئەو ڕێکخراوەی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌ندێك لە ڕاپۆرتەکان باس لە ململانێی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە و یەکەی دژە تیرۆری پۆلیسی ئالبانی دەکەن و لانیکەم یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە کوژراوە و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون کە ٦ کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیره.
