سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی پولیس له شاری تفلیس به دوای ڕاگه‌یاندنی مۆله‌تی دیاری كراوی ٣٠ خۆله‌كی، به ماشینی ئاوپاش بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران له به‌رامبه‌ر بینای پارلمانی گۆرجستان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٢٦ كه‌س له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نیش له‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ناڕازییان كه خوازیاری چاكسازی له یاسای هه‌ڵبژاردن بوون، درگاكانی چوونه‌ژوره‌وه‌ی پارلمانیان داخست. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كاتی بوون.