سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سپای پاسداران به مووشه‌ك و په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر ئۆردووگاكانی حیزبی دیمۆكرات له كۆیه و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان له ڕهرگوێز و كوژراو و بریندار لێكوتهوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی به چند مووشه‌ك و په‌هبادی خۆته‌قێن هێرشی كردۆه سه‌ر ئۆردووگای حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له كۆیه و به پێی زانیارییه‌كان دوو كادری ئه‌و حیزبه به‌ناوه‌كانی “ئاسۆ توانا” و “ڕێبوار عه‌بدی” گیانیان به‌ختكرد و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها سپای پاسداران به چه‌ند پهبادی خۆته‌قێن هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆردووگای كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.