ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حیزبۆڵڵای لوبنان به چه‌ند په‌هباد هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له حه‌یفا و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س كوژران و ٦٩ سه‌رباز بریندار بوون.
به‌دوای هێرشی له ناكاوی حیزبۆڵڵای لوبنان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماسی به چڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ئۆردووگایه‌كی په‌نابه‌رانیش كرایه ئامانج و به هۆیه‌وه ٢٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان ژن و منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل داوای له دانیشتووانی ده‌یان گوند له باشووری لوبنان كرد خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و كابینه‌ی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل له‌دوای هێرشه‌كه‌ی حیزبۆڵڵا دانیشتنی خێرای به‌ڕێوه برد.