ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، په‌هباده‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتومبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دانیشتووی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور له نزیك گوندی “كانی كه‌ندی” سه‌ر به شارستانی كۆیه له هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌وه شۆفیره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان، په‌نابه‌رێكی دانیشتووی كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور به ناوی “دلوان ئیشه‌ك” هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ ژنی دیكه كه بۆ مامه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵ سه‌ردانی گوندی “كانی كه‌ندی” له ده‌ورووبه‌ری شاری كۆیه‌ی كردبوو، له هێرشی په‌هبادی توركیا كوژراوه و سێ ژنه‌كه‌ی هاوڕێی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
