شه‌وی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق بۆ جارێكی دیكه له‌ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و زیانی مادی لێكهوتهوه.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، درۆنەكە لە نزیک قەڵای نوێ کە نزیکە لە فێرگەی مەشقی زیرەڤانییه کەوتۆته خوارەوە. بەپێی زانیارییەکان، درۆنەکە لە ئاسماندا پێكراوه و لە ئاکامی بەربوونەوەی پارچەکانی، زیان بە چەند دوکان و ئۆتۆمبێل لە ناوچەکە گه‌یشتووه. هێزی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێ، لە ڕاگه‌یاندنێكدا بەرپرسیاره‌تیی هیرشەکەی له ئه‌ستۆ گرتووه.
