ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی “عه‌ین ئه‌سه‌د” و “حه‌ریر” له عێراق به‌ڵام زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌بووه.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زمان بەرپرسانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازی “عەین ئەسەد”ی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراق و لەلایەن سیسته‌می به‌رگری ئەمریكاوە پووچەڵ كراوەتەوە. هه‌روه‌ها بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌ریر لە سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و گرووپی مه‌قاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی غه‌زه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه.
