بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕووسییه تودەی، ڕۆژی یەکشەممە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل لەزاری “نەفتالی بێنێت”، وەزیری بەرگری ئیسرائیلەوە بڵاویانکردەوە کە ناوبراو داوای لە سوپاکەی کردوە لەئەگەری هەر هێرشێکدا، بەتوندی وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەنەوە.
لەوبارەیەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی داوایکردوە لەوەڵامی هەڵدانی موشەکێک بۆ سنورەکانی ئیسرائیل،دەیان بۆمب ئاراستەی پێگەی هێزەکانی ئێران لە سوورییه بکەن. رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو هەنگاوەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل سیاسەتی نوێی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران و بنبڕكردنی پێگەی ئێران لەناو سوپای سوورییهدا.