هێز سەرکوتگەرەکانی رژیم ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی دی، لە کاتی مەراسیمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ژمارەیەک له گیانبەختکردوانی ڕابردوودا، بە بەکارهێنانی توندوتیژی هێرشبان کردە سەر خێزانەکان و ئامادەبووان لە بەهەشتزهرای تهران.
بە وتەی شاهێدحاڵان، هێزەکانی رژیم بە تەقاندنی گازی فرمێسک رێژو بەکارهێنانی چەکی پینتبال هەوڵیان دا مەراسیمەکە بڵاوە پێبکەن و لە بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکە ڕێگری بکەن.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دران کە خێزانەکان و ئامادەبووان بە وتنەوەی دروشمی دژی حکومەت، داوای وەڵامدانەوەی بەرپرسانیان دەکرد لەسەر کوژرانی ناڕەزاییان.
