کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی دانیشتوویەکی شاری ورمێ

هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی دانیشتوویەکی شاری ورمێ 1

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، دوو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیهوشیار سمکۆو ماڵەکەیان بە وردی پشکنیوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵی ناوبراو لە گوندیگەنەگچینی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو کەسە لەبەردەستدا نییە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی ئەوەی دوو برایهوشیار سمکۆچالاکی سیاسین و لە دەرەوەی وڵات دەژین چەندین جار ئەم کەسەیان بانگێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.