ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، دەیان هێزی سەربازی بە چەکی سووک و نیوه قورس هێرشیان کردە سەر گوندی حاجی بازاڕ له شاری قەسرقه‌ند و خانووی هاووڵاتییه‌كیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ئەم هێرشە بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، بەڵام دوای وێرانکردنی ئەم خانووە، هیچ شتێکی گوماناوی لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه نەدۆزراوەتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و به دوای هێرشی چەکداریی گروپی “جەیش ئەلعەدل” بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازی ڕژیم له به‌لووچستان، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی به‌لووچ چه‌ند هێنده زیادی كردووه.