بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی به‌هۆی لێدانی بیری ئاو له‌لایه‌ن دانیشتووانی گوندی “شاجۆگه”ی سه‌ر به‌شاری دێولان، هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی گونده‌كه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خەڵکی گوندی شاجۆگە بەده‌ست بێئاویه‌وه وەزاڵەهاتوون و لە هەر بنەماڵەیەک بڕی یەک و نیو میلیون تمەنیان کۆکردووەتەوە و هەوڵیانداوە ئامێرێکی لێدانی بیری ئاو بکڕن، بەڵام هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و كارمه‌ندانی ئیدارەی ئاوی دێولان ڕێگریان لێكردوون و هه‌وڵیانداوه ئامێره‌كه‌یان زه‌وت بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه به‌رپرچ دراوه‌نه‌ته‌وه و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم جاده‌ی گونده‌كانی “قادرمەرز”، “سادق ئاباد” و “گردی میرانیان”یان گەمارۆ داوە.