ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی تاران هێرشیان كرده سه‌ر كافه‌تریای وریا غه‌فووری و كرێكاران و خه‌ڵكی نێو ئه‌و كافه‌یان دایه به‌ر لێدان.
وریا غه‌فووری له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر ٩ و ٢٨ خوله‌كی به‌یانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكاران و مشته‌رییه‌كانی نێو كافه و وێڕای بێڕێزی كردن، چه‌ند كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه. به وته‌ی وریا غه‌فووری، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسووكه‌وته نایاساییه سكاڵا له دژی تاوانباران تۆمار ده‌كات و هیواداره له‌و باروودۆخه هه‌ستیاره‌ی وڵات دا چی تر هه‌ڵسووكه‌وتی له‌و جۆره دووپات نه‌بێته‌وه.