به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی توركیا به گازی فرمێسك ڕێژ و به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕێپێوانی خه‌ڵك له سورۆچی باكووری كوردستان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها گه‌یشتن بۆ سه‌ر سنووره‌كان، ڕێپێوانێكی ئاشتیخوازانه‌یان وەرێخستووه، به‌ڵام ڕژیمی توركیا كه هه‌موو كات پشتیوانی له گروپه جیهادییه‌كانی سووریا كردووه تاكوو هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ له ناو بردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان بدات، به توندی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خۆپێشانده‌ران بریندار بوون. شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، سنووره‌كانی نێوان باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیان تێكشاند و به‌شداری به‌رخۆدانی ئه‌و پاره‌چه‌یه‌ی كوردستانه بوون.
