ڕۆژی ڕابردوو، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ڕژیمی سته‌مكاری كۆماری ئیسلامی، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سینا له شاری تاران،
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، بووه به هۆی ساز كرانی كێشه له ده‌رمانی نه‌خۆشخان و ته‌نانه‌ت زیانێكی زۆری ده‌رونی به كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها شایانی باسه له ناوچه‌كانی ئینقلاب، مه‌وله‌وی، سه‌عدی، پردی حافز، سپه‌هسالار، پامنار، لاله‌زار و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه له شاری تاران، ناڕازیان به توندی له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیان بریندار بوون.
