شه‌وی ڕابردوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕفاندنی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئه‌و شاره، هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، له كاتێكدا كه زۆربه‌ی بریندارانی ناڕزایه‌تییه‌كان له شارستانی مه‌لكشاهی ئیلام كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندارببوون، به هۆی نه‌بوونی خوێن گیانیان له مه‌ترسیدا بووه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی ڕفاندنی برینداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام له هێرشه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووی خوڕاگری و مقاومه‌تی خه‌ڵك بوونه‌ته‌وه و به ناچار پاشه‌كه‌شه‌یان كردووه. شایانی باسه خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو شه‌وه ناچار بوون كه به هه‌ڵگرتنی چه‌ك خۆیان بپارێزن و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا زیاتر له ١١ دانیشتووی ئه‌و شاره گیانیان به‌ختكردووه.
