ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی كرێكارانی شاغڵ له پرۆژه‌ی ڕێگای ئاسنی “چابه‌هار_زاهدان”، هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، به داخستنی ڕێگای هاتوچۆی كامیۆنه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه، خوازیاری دابین كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار و هاتوچۆی كرێكارانی شاغڵ له ئه‌و پرۆژه‌یه بوون، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به چه‌ند كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كۆمه‌ڵێك له ناڕازیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕشه‌ی ساز كرانی دۆسیه و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان لێ كراوه و پێیان ڕاگه‌یندراوه كه ناچارن كۆتایی به به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا بێنن.
