ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، به‌پێی بانگه‌وازێك كه له ڕۆژانی ڕابردوودا كرابوو، بڕیار بوو خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ر شاره‌كانی ورمێ و ته‌ورێزی میلیتاریزه كرد و له ورمێ هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، سپای پاسداران له ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری ورمێ بازگه‌ی پشكنینی دانا و به سه‌دان ئۆتومبێل بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا وه‌ستان. هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی شار هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. له شاری ته‌ورێزیش له ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی داموده‌زگا نیزامی و ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌ڕێوه چوو و شاره‌كه به ته‌واوی میلیتاریزه كرا. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان مه‌ئمووری ڕژیم له شه‌قامه‌كانی ته‌ورێز جێگیر كراون و ڕێگه‌یان نه‌داوه چه‌ند كه‌س پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
