شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووانی مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری له شاری بابول.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی شاری بابول وه‌كوو هه‌موو ساڵانی دیكه هه‌وڵی به‌ڕیوه‌بردنی مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری له‌و شاره‌یان داوه، به‌ڵام به هۆی ترسی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشێكی نوێ له ئێران،به هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیانی داوه. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریێك سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و برینداران له به‌رده‌ستدا نییه.