ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه سنوورییه‌كانی وڵاتی لیتوانی هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ر كه دیانویست سنووری ئه‌و وڵاته تێپەرێنن و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دان.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی لیتوانی به كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت و سه‌گه‌وه هێرشێكی دڕندانه‌یان كردووه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ویدیۆیانه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دوای خۆی هێناوه و چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤی له ئاست سیاسه‌ته‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆروپا تۆڕه كردووه.