ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له سه‌رحه‌دی میله‌ك له زابۆل هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشان و ئازاریان دان.
به‌پێی ئه‌و وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ده‌ستفرۆشانی هه‌ژار و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ئازاریان ده‌ده‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستفرۆشانه كه‌شاوه‌رزانێكن كه به‌هۆی بێ ئاوی و وشكبوونی زه‌وییه‌كانیان ناچار به ده‌ستفرۆشی بوون و به‌شێكیان منداڵانی هه‌ژارن كه ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌ن و له خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ڵام، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له جیاتی دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان، ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌دات.