به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه ئینتزامییه‌كانی تاران ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، به شێوه‌یكی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان داوه.
ئه‌و ویدیۆیه كه له مه‌یدانی ئینقلابی تاران گیراوه، ژنانی پۆلیس نیشان ده‌دات كه به شێوه‌یكی وه‌حشیانه هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و به قژ ڕایان ئه‌كێشن. هه‌روه‌ها مه‌ئموورانی پیاوی پۆلیس هه‌ڕه‌شه له ژنان ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی پۆلیس جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وه سپرای فلفل و باتۆم به‌كار ده‌هێنن.