له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٣ و ٤ی ڕه‌شه‌مه، هێزه ئینتزامیه‌كانی شاری سنه له نزیك مه‌یدانی ته‌ڕه‌بار و چوارڕێیانی جامی جه‌م هێرشیان كردۆته سه‌ر لاوێك و ده‌ستفرۆشێكی به‌ساڵاچوو و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له چوارڕێیانی جامی جه‌م هێرشیان كردۆته سه‌ر پیاوێكی به‌ساڵاچووی ده‌ستفرۆش كه ساڵانێكه له‌و شوێنه ده‌ستماڵ كاغه‌زی ده‌فرۆشێت و پاش لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه، هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له نزێك مه‌یدانی ته‌ڕه‌باری سنه لاوێكیان به ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواسته‌وه.