ڕۆژی چچه‌ارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی شاره‌داری به هاوكاری پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ستفرۆشانی شاری سنه و وێڕای ئه‌شكه‌نجه و لێدان، ڕێگرییان كرد له كه‌سب و كاریان.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ئوستانی كوردستان یه‌كێك له هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێرانه و زۆربه‌ی لاوان له‌به‌ر بێكاری و هه‌ژاری په‌نا بۆ ده‌ستفرۆشی ده‌به‌ن و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان بری ئه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌رده‌وام هێزه‌كانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌داری و پۆلیس هێرش ده‌كه‌ن سه‌ریان و كه‌لووپه‌له‌كانیان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن.