هێزه ئینتزامییه‌كانی بانە ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشیان کردە سەر جوو‌تیارانی ناڕازی له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره و ئازارییان داون.
بەپێی زانیارییەکان ئیدارەی به‌رقی بانە بەبێ مۆڵەت و وه‌رگرتنی ڕەزایەتنامه لە خاوەن زەوییەکان، ده‌كه‌ڵه‌كانی به‌رقی گواستووەتەوه نێو زەوی و زاری خەڵک و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.