ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیانكرده سه‌ر ده‌ستفرۆشان و وێڕای لێدان و بێڕێزی چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌ستفرۆشان به‌ڵام ده‌ستفرۆشان به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و تێكهه‌ڵچوون ڕووده‌دات كه به‌هۆیه‌وه هێزه ئینتزامییه‌كان به لێدان و بێڕێزییه‌وه چه‌ند ده‌ستفرۆش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنكی نادیاریان ده‌كه‌ن.