ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز كه دژ به سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئه‌و ئوستانه به‌ڕێوه ده‌چوو و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و شاری ته‌ورێز، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به لێدان هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.