کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی تاران

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی تاران

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌ یافت ئابادی تاران و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران، كه‌م ئه‌ندامانی تاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ یافت ئاباد ده‌یانویست مه‌راسمێكی شایی و خۆشی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن به‌ڵام هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان  و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیار بووه‌ كه‌ هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ئه‌منیه‌تی كه‌م ئه‌ندامان بپارێزن به‌ڵام كاتێك هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان هاوردووه‌ به‌رگریان له‌ كه‌م ئه‌ندامان نه‌كردووه‌.