شەوی سێشەممە ٢٦ی مانگی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چەندین ئۆتۆمبێله‌وه هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی “ئارەزوو لەتیفی“، خوشکی “کەیومەرس لەتیفی” چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری سنه و ده‌ستیان داوه‌ته پشكنین و چه‌ندین كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “ئارەزوو لەتیفی” تەمەن ٤٣ ساڵ، خێزاندار و دایکی منداڵێکی ٦ ساڵانە و بە هۆی هێرش و ئازاری هێزە ئەمنییەکان لە هۆش خۆی چووە و دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە.”کەیومەرس لەتیفی “چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.