ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر به‌ندكراوانی دوو زیندانی “قزلحسار” و “ڕه‌جایی شار” و چه‌ندین به‌ندكراویان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ریاندا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی “قزلحسار”ی كه‌ره‌ج له نێو حه‌وشه‌ی زیندان ده‌ستیان كردووه به دروشم‌دان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و زیاتر له ٥٠ كه‌س له هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ریاندا كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زیندانی “ڕه‌جایی شار”ی كه‌رج له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر زیندانیانی به‌ندی ٨ و به‌ندكراوانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و چه‌ندین به‌ندكراو برینداربوون كه یه‌ك له‌وانه “یاشار سوڵتانی” چالاكی سیاسی ئازه‌ربایجانی شه‌رقیه كه پەراسویەکی به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه‌كانی ڕژیم شكاوه و باری ته‌ندرووستی باش نییه، شایانی باسه كه ٤٨ به‌ندكراویان له‌و زیندانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.