به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆ،ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خابگای حافز و دوو خوێنكاریان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
شۆرای سنفی خوێندكارانی تاران، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه هێزێكی زۆری ئه‌منییه‌تی و به‌سیجی له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌ته‌وه و هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی نهۆمه‌كانی یه‌كه‌م و ڕێگای چوونه ژووره‌وه‌ی خابگای حافزیان شكاندووه و ژماره‌یه‌ك له ژووره‌كانیان پشكنیوه.