ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری شه‌هڕه‌زا سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه شورای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان ئێران و ١٨ موعه‌لیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی موعه‌لیمانی ئه‌ندام له شورایهاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه كران و پاشان به ته‌نیا “مه‌سعود فه‌رهیخته” چالاكی فه‌رهه‌نگی ڕاگیراوه و ئه‌ندامانی دیكه به شێوازێكی كاتی ئازاد كراون. شایانی باسه كه‌لوپه‌ل و موبایلی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.