ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی شیركه‌ت و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی” و “ئیبراهیم عه‌باسی” دژبه دابین نه‌كردنی ئیمكانات بۆ كرێكاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مانیان له خواردن گرت به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان. پاش ئه‌و ڕووداوه كرێكارانی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت تێكهه‌ڵچوون.
