ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پاش ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی وه‌رزی نه‌یشكه‌ری حه‌فت ته‌په، هێزه ئه‌منیه‌كان به مه‌به‌ستی بڵاوه كردنی ناڕازیان هێرشیان كرده سه‌ر كرێكاران.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، هێزه‌كانی حراسه‌تی شیركه‌تی نه‌یشكه‌ری حه‌فت ته‌په، پاش مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی مافخوازانه و ئاشتیانه‌ی كرێكارانی ناڕازی دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته، هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و بوو به هۆی تێكهه‌ڵچوونی نێوان كرێكاران و هێزه ئه‌منیه‌كان، كه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها له كرێكاران بریندار و چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كران.