کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌رماڵی سه‌مه‌د پورشه‌

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی سه‌مه‌د

سه‌مه‌د پورشه‌به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری یاسوج، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پاش بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیه‌ك كه‌ تێیدا وێنه‌یخامنه‌ییڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاگر دراوه‌، ئه‌و هێزانه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی. شایان باسه‌ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون وسه‌مه‌دله‌ شوێنێكی نادیاردا خۆی حه‌شار داوه‌.